zagros news agency

کۆمیسیۆنی ئاشتیی تورکیا ڕاپۆرتی کۆتاییی چاکسازیی یاساییی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی تاووتوێ دەکات

 

تیمی نووسینەوەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی، کە لە پەرلەمانی تورکیا تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی دامەزراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین قۆناغەکانی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆمیسیۆنەکە لەبارەی هەنگاوی چاکسازیی یاسایی لە میانی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکرێت. ڕاپۆرتەکە پێکهاتووە لە کۆکراوەی پێشنیازی لایەنەکان لەبارەی ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بۆ پرۆسەی ئاشتی بنرێن و دواتر پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت بۆ کارکردن لەسەری.

لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٤ـەوە پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێ کردووە، کە لە میانیدا پەکەکە بڕیاری دا چەک دابنێت و کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنێت، لە بەرانبەردا چاوەڕێ دەکرێت تورکیا یاسای تایبەت بەو کەسانە دەربکات کە چەک دادەنێن. لایەنی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان داوا دەکەن ئیتر کاتی ئەوە هاتووە دەسەڵات بۆ پرۆسەکە هەنگاوی دڵنیاکەرەوە بنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمارکردنی حاڵەتێکی پزیشکیی زۆر سەیر و دەگمەن؛ دڵخۆشیی لەڕادەبەدەر ژنێکی رەوانەی نەخۆشخانه کرد

سەڵاح

ئێران: ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی ئیسرائیلى سەرکۆنە کردبا، پێویست بە تۆڵە‌سەندنەوە نەدەبوو

سەڵاح

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین