zagros news agency

ریاڵ مەدرید خاوەنی گرانترین پێکهاتەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا و بەرشەلۆنە بە پلەی پێنجەم دێت

 

پێگەی ترانسفێر نوێترین ریزبەندی گرانترین پێکهاتەی یانەکانی لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە نرخی یاریزانەکانیان لە بازاڕی گواستنەوەدا.

ریاڵ مەدرید بە نرخی یەک ملیار و ٣٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە پێشەنگی گرانترین پێکهاتەی یانەکانی ئەوروپادایە، نرخی پێکهاتەی مانچستەر سیتی یەک ملیار و ٣١٠ ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە.

لە پلەی سێیەمدا یانەی ئارسناڵ دەبینرێت و نرخی پێکهاتەکەی یەک ملیار و ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆیە، یانەی پاریس سان جێرمان نرخی پێکهاتەکەی یەک ملیار و ٢١٠ ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی چوارەمدایە.

نرخی پێکهاتەی بەرشەلۆنە یەک ملیار و ١٧٠ ملیۆن یۆرۆیە و پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکەی گرتووە، یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن و تۆتنهام لە پلەکانی شەشەم تا نۆیەمدان.

پێکهاتەی مانچستەر یونایتد بە نرخی ٧٤٧ ملیۆن یۆرۆ لە پلەی دەیەمە گرانترین یانەکانی ئەوروپادایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

برۆنۆ فێرناندێز کێشەی ڕاستەقینەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

یاسین

ساکا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوای مووچەیەکی پێوانەیی دەکات

یاسین

ئاڕنۆڵد ڕێگە قورسەکە دەگرێتەبەر

یاسین