zagros news agency

ئەستێرەیەکی پێشووی مانچێستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

ئاشلی یۆنگ ئەستێرەی ناسراوی ئینگلیزی دوای ٢٣ ساڵ یاریکردن لە ئاستی پیشەگەرانە بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

یۆنگ کە کاروانی وەرزشی خۆی لە یانەی واتفۆردەوە دەست پێ کرد و دواتر درێسی یانە گەورەکانی وەک ئەستۆن ڤێلا، مانچستەر یونایتد، ئینتەر میلان و ئێڤەرتۆنی پۆشی، لە کۆتا وێستگەیدا لەگەڵ یانەی ئیپسویچ تاون ماڵئاوایی لە یاریگاکان دەکات.

ئەم یاریزانە ئەزمووندارە لە پەیامێکی سۆزداریدا ئاماژەی بەوە کرد کە گەشتەکەی تەنیا خەونێکی منداڵی بووە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی پێ بهێنێت.

یۆنگ لە مێژووی خۆیدا خاوەنی چەندین نازناوی گرنگە، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی، یۆرۆپا لیگ و خولی ئیتاڵی، هەروەها ٣٩ جار نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای کردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیبایۆس ئەرکێکی قورسی لە پێشە

یاسین

بەرپرسێکی گەورەی ئۆڵۆمپی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سەرکردایەتی سەڵاح پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین