zagros news agency

نامۆ فازڵ سبەی دەچێتە بەردەم ساتێکی مێژوویی بۆ کوردستان

بەرەبەیانی سبەی نامۆ فازڵی ئەستێرەی کورد لەیاری هونەرە جەنگیەکان یاریەکی چارەنووس ساز و بەهێزی هەیە لەکۆمپانیای MVP،کە لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە یاریەکە پەخش دەکرێت و بردنەوەی ئەم یاریە نامۆ دەباتە گەورەتر پایەی MMA.

ڕکابەرەکەی نامۆ ناوی جەیک بایبیانە و خەڵکی ئەمریکایە،نامۆش وەک هەموو جارێ تەنها وەکو نوێنەرێکی کوردی یاری دەکات و بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداری ئەم ئیڤێنتە دەکات،پێش یاریەکەش نامۆ وتی؛بەڵێنی ئەوە دەدەم بەیانی ئەم کوڕە دەبوورێنمەوە،دڵنیابن ڕێگای نادەم لەژێر دەستم سەلامەت دەربچێت،بژی کوردستان بژی کورد،سوپاس و ستایش بۆ خودا.

شایەنی باسە ئێستا نامۆ دیارترین ناوی کوردیە لەنێو هونەرە جەنگیەکان و تەمەنی 29 ساڵە وخاوەنی 9 بردنەوە و یەک شکستە،بە بردنەوەی ئەم یاریە بەئەگەرێکی زۆرەوە بانگهێشتی کۆمپانیای UFC دەکرێت،کە بەرزترین پایەی MMA.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کلۆپ لە بەرگریکردن لە ئارنۆڵد دەڵێت: “بە نائومێدیەوە تەلەفزیۆنەکەم کوژاندەوە!”

یاسین

تۆماس مۆلەر لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمان دەبێتەوە

یاسین

بنـزێـما؛ لە سعودیا دڵخۆشم بەڵام لەمانەوەم دوو دڵم

یاسین