zagros news agency

کۆتا هەواڵ لەسەر پێکانەکەی مێسی

لەیاری بەرەبەیانی ئەمڕۆی یانەی ئینتەر مەیامی بەرامبەر فێلادێلفیا دڵی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕاچڵەکا بەهۆی ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تیپەکەیان لە خولەکی 73ی یاریەکە یاریگای بەجێهێشت بەهۆی ئازارەوە،کە هەر زوو خرایە بەردەم پشکینی پزیشکی و وردەکاریەکەی ئاشکرا بوو.

بەپێی سەرچاوەکان بێت مێسی لەڕانیدا دووچاری ئازار بۆتەوە هەر بۆیە نەیویستووە سەرکێشی بەو حاڵەوە بکات و لەسەر داوای خۆی لەیاریەکە گۆڕانکاری پێکراوە،کە دواتر پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاندوە دووچاری گرژی و لێکترازانی دەمار و ماسوولکەکان نەبۆتەوە،بەڵکو تەنیا ئازارە و لەماوەیەکی کورتدا بەتەواوی چارە دەبێت.

ئەرجەنتین بۆ ئەم مۆندیالە چاوی تەواوی لەتواناکانی مێسی کاپتنیەتی تاکو بتوانن ببنەوە پاڵەوان بۆ دووەم مۆندیالی یەک لەدوای یەکتری،کە یەکەمین یاریشی بەرامبەر هەڵبژاردەی جەزائیرە لە ڕێککەوتی 17ی مانگی شەش لەکاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بردیەوە و هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

نەیمار تووشی ئاستەنگیەکی نوێ بۆتەوە

یاسین

بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدرێ ڕاگەیاند

یاسین