zagros news agency

یانەیەکی گەورە دێتە پێشەوە بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ

لەگەڵ نزیک بوونەوەی مێرکاتۆ گواستنەوەی یاریزان و هەواڵی تازە لەسەر ئەم بابەتە دەبێتە سیناریۆیەکی سەرەکی لەشانۆی تۆپی پێ،بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ یانەی بارسێلۆنا لەکاتی بێ هیوا بوون لە کڕینی جولیان ئەلڤارێز پەنا دەبەنە بەر گواستنەوەی جواو پێدرۆی ئەستێرەی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی.

بەپێی زانیاریەکان بێت دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا خەریکی ئەم بابەتەن و دەیانەوێت بەزووترین کات کارەکان دەست پێبکەن،لای خۆشیەوە یانەی چێڵسی زوو بە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکەیان گوتووە پێدرۆ بۆ فرۆشتن نییە.

شایەنی باسە بارسێلۆنا بۆ ئەم هاوینە پێویستی بە گواستنەوەی هێرشبەرێکی نایاب هەیە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی،کە ئەم وەرزەی دواین وەرزە لەگەڵ بلوگرانا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بەئاسانی بەرشەلۆنەی تێکشکاند و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی

یاسین

بایرن میونشن گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێکردەوە

یاسین

مانچستەر یونایتد بەنیازی گرێبەستێکی گەورەیە

یاسین