مێرخاس دۆسکی، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق، ئاستێکی ناوازە لە جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا پێشکەش دەکات و تاوەکو ئێستا بووەتە سێیەم زۆرترین یاریزان کە لە ڕووبەڕوبوونەوە دووقۆڵییەکان و وەرگرتنەوەی تۆپدا سەرکەوتوو بووە.
لە پێشەنگی ئەم ئامارەدا نیکۆلا کاتیچی بۆسنی لە یارییەکەی بەرامبەر کەنەدا بە ١٥ وەرگرتنەوەی تۆپ لە پلەی یەکەم دێت، لە دوای ئەویش تاهیس چونگی یاریزانی کوراساو بە ١٣ وەرگرتنەوەی تۆپ بەرامبەر ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدایە، پاشان مێرخاس دۆسکی بە ١١ جار سەرکەوتن لە بەرامبەر هێرشبەرانی نەرویج لە پلەی سێیەمدا جێگیر بووە.
ئەم ئامارە دەرخەری هێز و توانای بەرگریی بەرزی مێرخاس دۆسکییە لەمۆندیالدا، کە توانیویەتی ناوی خۆی لە ڕیزی یەکەمەکانی جیهاندا تۆمار بکات.

