zagros news agency

چێڵسی گرێبەستێکی نوێی ڕاگەیاند

 

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەمڕۆ لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد گرێبەستیان لەگەڵ پێپ چاڤاریای ئیسپانی ئیمزا کردوە و یاریزانەکە بۆ ماوەی 5 وەرزی داهاتوو وەکو بەرگریکارێکی باڵ هاوکاری بلوز دەکات بۆ ڕکابەرییەکان.

بەپێی سەرچاوەکان بێت بڕی گرێبەستەکەی چاڤاریا 19 ملیۆن یۆرۆیە جگە لە پاداشتی گۆڵ و نازناو،کە ئەم گرێبەستەش لەسەر داوای خودی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر بووە بەمەبەستی پڕ کردنەوەی شوێنی کوکۆرییا،کە لەم هاوینەدا چێڵسی جێهێشت و پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد.

پێپ چاڤاریای تەمەن 28 ساڵ لەگەڵ ڕایۆ ڤاییکانۆ وەرزی ڕابردوو درەوشایەوە و توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات،کە لە 33 یاری خاوەنی گۆڵێک و دوو ئەسیست بوو،کارامەییەکی زۆری هەیە لە فشار کردن لە باڵ و دەتوانێت هاوکارییەکی زۆری هێرشبەرەکان بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کاراگەر ڕەخنە لە ئارنۆڵد دەگرێت

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا و ئەڵمانیا نەیانبردەوە بەڵام گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین

نەسڕ ڕاهێنەری داهاتووی دیاریکرد

یاسین