zagros news agency

ڤینسیۆس چاوەڕێی سزایەکی توند دەکات

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لێژنەی سزادان و پێداچوونەوەی ڕاسپاردوە بەتەواوی لە کەیسی کارتە سوورەکەی ڤینسیۆس جۆنیۆر بکۆڵنەوە تاکو لەکۆتاییدا بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە بدەن دەربارەی سزادان و ڕاگرتنی یاریزانەکە یاخود ڕەشکردنەوەی کارتەکە،کە ئەمەی دووەمیان کەمترین ئەگەری هەیە.

لەیاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید ڤینسیۆس دوای بەرکەوتنێکی لەگەڵ یاریزانێکی ڤیاڕیاڵ لەناوەڕاستی یاریگا مشتومڕی زۆر کەوتە یاریگاوە،ناوبژیوانیش دوای چوونەوەی بۆ ڤار کارتی سووری ڕاستەوخۆی بەرەو ڕووی یاریزانەکە بەرز کردەوە،ئەمەش بووە هۆی توڕەیی زۆری ئەستێرە بەڕازیلیەکە و چەند قسەیەکی بەتوندی لەڕووی ناوبژیوان کرد،بەڵام یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید خێرا کەوتنە نێوانیان.

شایەنی باسە بەپیێ یاسای ئێستای خولی ئیسپانی بێت یاریزانێک کارتی سووری ڕاستەوخۆ وەربگرێت بۆ یەک یاری سڕ دەکرێت،بەڵام لەکاتی حاڵەتی توندوتیژی و ڕووبەڕوو بوونەوەی قورس ئەگەری زیاد کردنی سزاکەی زۆرتر دەبێت
ئەگەر ڤینسیۆسیش یارییەکە زیاتر سڕ بکرێت بۆ یاری کلاسیکۆ لە 25 مانگ بێ بەش دەبێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆخێل بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەنەما: هیچ ترسێکمان لە هیچ هەڵبژاردەیەک نییە

ahamd.luqman

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نزیکە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکان

sarkar

وادەی ڕۆیشتنی تێر شتیگن لە بەرشەلۆنە دیاریکرا

یاسین