zagros news agency

خەونەکەی ڤۆزینیا کرایە ڕاستی و دایکی گەشتی ئەمریکای کرد

دوای ئەوە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا ڤۆزینیای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد بە چاوی پڕ فرمێسکەوە باسی نەهامەتیەکی گەورەی ژیانی کرد،کە نەهاتنی دایکی بووە بۆ ئەمریکا تاکو لەنزیکەوە هاندەری بێت بەهۆی هەژاری و کێشەی ڤیزا،وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی ئەمریکا خێرا دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەڵێنی هێنانی دایکی یاریزانەکەیاندا و بەڵێنی لێخۆشبوونیاندا بۆ سەرجەم ئەو پارەیەی لە ڤیزای وڵاتەکە وەردەگیرێت.

هەر ئەمڕۆش ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردەوە دایکی ڤۆزینیا گەیشتە ئەمریکا و بەبێ کێشە دەتوانێ بمێنێتەوە،کە ئەم هەواڵە خۆشحاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و فرمێسکەکانی گۆڵپارێزەکەی کەیپ ڤێرد بوونە پێکەنین و خۆشی.

شایەنی باسە ڤۆزینیا لەیاری بەرامبەر ئیسپانیا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و توانی تۆڕی گۆڵەکەی بپارێزێت لەسەرجەم هێرشەکانی ماتادۆر،کە بووە باشترین یاریزانی یاریەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

وەشانی OneUI7 بەکۆمەلێک تایبەتمەندی بەردەست دەکرێت

یاسین

دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی 2015ی جووتیارانی هەولێر دەست پێ دەکات

گوران