zagros news agency

بەنتلی جۆرێکی نوێی دەنگ بۆ یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی (Torcal EV) دەهێنێتە ئاراوە

 

کۆمپانیای بەنتلی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی خۆی بە ناوی Torcal ڕاگەیاند کە بە بەهێزترین و خێراترین ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراوی مێژووی کۆمپانیاکە دادەنرێت.

لەم ئۆتۆمبێلەدا لە بری دەنگی دەستکردی بزوێنەری کۆن هاوکاری لەگەڵ موزیکژەنانی ئەنجامدراوە و ئامێری موزیکیی وەکو کەمانچەی ڤیۆلا و گیتاری باس بەکارهێنراوە کە دەنگەکە لەگەڵ داگرتنی پێدالی بەنزینەکەدا بەپێی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.

توانای بزوێنەرەکەی لە تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی تری بەنتلی بەهێزتر دەبێت و زیاتر لە ٨٠٠ ئەسپەپێوانە دابین دەکات هەروەها خێراکردنی لە ٠ بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر لە کەمتر لە ٣ چرکەدا دەبێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە پشت بە پلاتفۆرمی کارەبایی PPEی کۆمەڵەی Volkswagen دەبەستێت و توانای شەحنکردنەوەی خێرای تا ٣٠٠ کیڵۆواتی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی کێشەیەکی مەترسیدار زیاتر لە 61 هەزار جیپ شێرۆکی بانگهێشت دەکرێنەوە

ART

سناپچات بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی گشتی بۆ مێردەمنداڵان قەدەغە دەکات

دڵشاد

کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانی One UI 6.1.1 بەردەست دەخات

سەڵاح