کۆمپانیای زەبەلاحی بازرگانیی ئەلیکترۆنی ئەمازۆن بە فەرمی گەیشتنی ژمارەی ڕۆبۆتە کرێکارەکانی بە زیاتر لە یەک ملیۆن یەکە لە کۆگاکان و ناوەندەکانی دابەشکردنی کاڵادا ڕاگەیاند کە بەمەش پێگەی خۆی وەک گەورەترین بەکارهێنەری تەکنەلۆژیای ئۆتۆمەیشن لە کەرتی کاردا بەهێزتر دەکات.
ئەم گەشەسەندنە خێرایە دەبێتە هۆی خێراتربوونی پڕۆسەی ئامادەکردنی داواکارییەکان لە هەمان کاتدا پرسیاری گەورە سەبارەت بە چارەنووسی هێزی مرۆیی و کاریگەریی فراوانبوونی ڕۆبۆتەکان لەسەر کەمبوونەوەی دەرفەتەکانی کار دروست دەکات هەرچەندە بەرپرسانی کۆمپانیاکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕۆبۆتەکان تەنها بۆ هاوکاریکردن و بەرزکردنەوەی سەلامەتی کارمەندان بەکاردەهێنرێن.

