کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی هەواڵەکانی لە وڵاتی چین ڕایگەیاند کە سیستەمی ژیریی دەستکردی ناسراو بە ئەپڵ ئینتێڵیجێنس لەگەڵ نوێکردنەوەی نوێی سیستەمی کارپێکردندا دەگاتە ئەو وڵاتە و ئەمەش هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پێگەی کۆمپانیاکە لە گەورەترین بازاڕی مۆبایل لە جیهاندا هاوکات تایبەتمەندییە نوێیەکان لە سەرەتادا لە وەشانی تاقیکاریدا لە مانگی نۆڤەمبەر پێشکەش دەکرێن و دواتریش لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی فەرمی و گشتی بۆ هەموو بەکارهێنەران لە سەرتاسەری وڵاتەکە بڵاودەکرێنەوە.

