کۆمپانیای (Google) ئامرازێکی نوێی بە ناوی (Stitch) بەردەست دەکات کە ئامرازێکی نوێیە بە زیرەکی دەستکرد و مۆدێلی (Gemini 2.5 Pro) بەهێز کراوە و لە ڕێگەیەوە یارمەتی گەشەپێدەران دەدات لە گۆڕینی دەق و وێنە بۆ دیزاینی ڕووکاری ئاڵۆز (Complex UI design) و (front-end code) لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە ژێر تاقیکردنەوە دایە و تەنها لە (Google Labs) بەردەستە بە پێی وتەی (Google) بێت لە کۆنگرەی
(Google I/O 2025) ئەم هەنگاوە گەشەپێدەران لە دیزاینی ئاڵۆز و پرۆگرامینگی ئاڵۆز دەپارێزێت و هەنگاوەکانیان بۆ ئاسان دەکات ئامرازەکە بە زمانی ئاسایی (لە ئێستادا ئینگلیزی) کاردەکات و دەتوانیت بە نووسینی ئاسایی چۆنێتی دیزاین و ڕەنگەکانی پێبڵێیت.

