کۆمپانیای OpenAI تایبەتمەندییەکی نوێی لە ناو ChatGPT زیاد کردووە بە ناوی ChatGPT Translate، کە بە پێی زۆر بەی بەکارهێنەر و شارەزای تەکنەلۆژیا پێیان وایە لە وەرگێڕان زیرەکتر و وردتر لە Google Translate پێشکەش دەکات.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە جیاوازە چونکە تەنها وشە بە وشە وەرناگێڕێت، بەڵکو مانا، کۆنتێکست و مەبەستی دەق تێدەگات. ChatGPT Translate دەتوانێت جیاوازی نێوان دەقی فەرمی، هەوالی، ئیمەیڵی کار، یان گفتوگۆی ئاسایی دیاری بکات و وەرگێڕانەکە بەپێی ئەو شێوازە ڕێک بخات.
شارەزایان دەڵێن ئەم سیستەمە بە تایبەتی لە وەرگێڕانی:
• هەوال و ڕاپۆرت
• دەقی یاسایی و فەرمی
• ناوەڕۆکی تەکنیکی و فێرکاری
باشتر کار دەکات و هەڵەی کەمتر تێدایە، لە کاتێکدا Google Translate زۆربەی جار وەرگێڕانی خێرا و گشتی پێشکەش دەکات بەبێ تێگەیشتنی تەواوی مانا.
هەروەها، ChatGPT Translate توانای ئەوەی هەیە کە وەرگێڕانەکە چاک بکاتەوە، جوانتر یان فەرمیتر بیکات، تایبەتمەندییەک کە لە Google Translate بە شێوەی سنووردار یان نییە هەروەها زۆرێک لە توێژەران پێیان وایە ئەم جۆرە ژیری دەستکردییە دەتوانێت داهاتووی وەرگێڕانی زمان بگۆڕێت و ببێتە ئامرازێکی سەرەکی بۆ میدیا، خوێندنگەکان و بازاڕی کار.

