zagros news agency

وەتسئەپ تایبەتمەندیەکەی نوێی بۆ بەشی گرووپەکان زیاد کرد 

 

وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی (iOS) بڵاوکردووەتەوە کە ڕێگە دەدات کاتێک ئەندامێکی نوێ زیاد دەکرێت بۆ گرووپ، نامە کۆنەکانی گرووپ لەگەڵی هاوبەش بکرێن. بەڕێوەبەری گرووپ دەتوانێت تا (١٠٠) نامەی کۆتایی لە ماوەی (١٤) ڕۆژی ڕابردوو نێرێت بۆ ئەندامە نوێیەکە.

 

ئەم پرۆسەیە ئۆتۆماتیکی نییە و پێویستە بەڕێوەبەر گروپەکە بژاردەی (Share recent history) هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی ئەندامی نوێ بیبینێ هەروەها وەتسئەپ هەموو ئەندامانی گرووپ ئاگادار دەکاتەوە کاتێک نامە کۆنەکان هاوبەش دەکرێن. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها بۆ وەشانی تاقیکاری (Beta) لەسەر ئایفۆن بەردەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ماریكرۆسۆفت تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ کۆنسۆلەکانی ئێكس بۆكس زیاد کرد

سەڵاح

کۆمپانیای Apple وەشانی IOS 18.3 بڵاوکردەوە

یاسین

کۆمپانیای ئێنتێڵ نەوەی دووەمی پرۆسێسەری خۆی راگەیاند

یاسین