zagros news agency

توێژینەوەیەکی نوێ: کۆڤید-19 ڤایرۆسە نادیارەکانی ناو جەستە چالاک دەکاتەوە

 

​توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ کە لە لایەن نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن (Boston Children’s Hospital) بە هاوکاری 15 بنکەی توێژینەوەی ئەمریکی لە گۆڤاری دیاری (Nature) بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات کە تووشبوون بە کۆڤید-19 دەبێتە هۆی خەبەربوونەوەی کۆمەڵێک ڤایرۆسی شاراوە لە جەستەی مرۆڤدا.
​دەستکەوتە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە:
​چالاکبوونەوەی 11 ڤایرۆس: لە 40 ڕۆژی یەکەمی مانەوەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە، زانایان تێبینی دووبارە چالاکبوونەوەی 11 ڤایرۆسی نوستوویان کردووە، لەوانە:
​ئێپشتاین-بار (Epstein-Barr): هۆکاری هەوکردنی ڕژێنەکان.
​هێربسی بەسیط (HSV-1): هۆکاری پڵقە و برینی لێو.
​ڤایرۆسی بەگەورەبوونی شانەکان (CMV).
​ڤایرۆسەکانی ئەنێلۆ (Anelloviridae): کە لە جەستەی 90%ی مرۆڤەکاندا بە شاراوەیی هەن.
​پەیوەندی بە “کۆڤیدی درێژخایەن”ەوە: چالاکبوونەوەی خێزانی ڤایرۆسەکانی (Anelloviridae) مەترسی تووشبوون بە کەمئەندامی جەستەیی و نیشانە بەردەوامەکانی کۆڤیدی درێژخایەن بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
​دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەربارەی هۆکارەکە: تا ئێستا بڕوا وابوو کە ڤایرۆسە شاراوەکان تەنها لە کاتی “لاوازبوونی بەرگری جەستە”دا خەبەر دەبنەوە، بەڵام ئەم توێژینەوەیە سەلماندی کە هەوکردنی زۆر توندی جەستە (Inflammation) کاتی نەخۆشییەکە هۆکاری سەرەکییە، تەنانەت ئەگەر بەرگری جەستەی کەسەکەش بەهێز بێت.
​ئەم دۆزینەوەیە تێگەیشتنی پزیشکان بۆ نەخۆشییە مزمنەکان دەگۆڕێت و ڕێگە خۆش دەکات بۆ دروستکردنی دەرمانی کاریگەرتر بۆ ڕێگریکردن لە لێکەوتە درێژخایەنەکانی کۆڤید-19.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Conjuring: Last Rites” زیاتر لە 495 دۆلارە

ART

هونەرمەند جەمیل نەوسودی کۆچی دواییکرد

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART