zagros news agency

کیانۆ ریڤز: بەردەوام بیر لە مردن دەکمەوە

کیانۆ ریڤز، ئەکتەری سینەمایی، رایگەیاند، تەمەنی 59 ساڵە و بەردەوام بیر لە مردن دەکاتەوە، ئەمەش بە کارێکی دروست دەزانێت.

ئەو هونەرمەندە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بی بی سی نیوز باسی ئەو مژارەی کرد و تیشکی خستە سەر نوێترین بەرهەمی کە فیلم نییە، بەڵکو یەکەم کتێبیەتی.

کتێبەکە بەناوی “شوێنێکی دیکە”یە و بەهاوکاری لەگەڵ نووسەری بەریتانی چانیا میڤیل نووسراوە، باس لە جەنگاوەرێک دەکات کە خۆی بۆ مردن ئامادە دەکات.

ئەم کتێبە پێشتر وەک چیرۆکی وێنەیی بەرهەمهاتووە و بڕیارە وەک فیلمیش بەرهەمبهێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

ئاریانا گراندێ: ڕەنگە دوای ٢٠٢٦ ماڵئاوایی لە گەشتە هونەرییە گەورەکان بکەم

ART

تیمۆسی شالامێ بڕی ٣٠٠٠ پاوەند دەدات بە چوکلێت

ART