zagros news agency

ئامادەکاری بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە کەرکووک دەکرێت

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی رۆشنبیری و هونەری کەرکووک کرد.

لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، بەڕێوەبەری بەشی رۆشنبیری و هونەری کەرکووک و بەڕێوەبەری گروپی شانۆی هەوار ئامادەبوون، پرسی ئامادەکارییەکانی هەشتەم خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک تاوتوێ کرا.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان جەختیکردەوە، کە وەزارەت پشتیوانی سەرخستنی پڕۆژە هونەری و ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی کەرکووکە و بۆ ئەمساڵیش پشتیوانێکی سەرەکی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە دەبێت، کە تایبەت بە شانۆی شەقام لە کەرکووک رێکدەخرێت.

ساڵانە لە پێناو خزمەتکردنی رەوتی هونەری شانۆ لە شاری کەرکووک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان رێکدەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای دیزنی سازا دەدرێت

ART

سلینا گۆمێز پەیامێکی ڤیدیۆیی بە گریانەوە بڵاودەکاتەوە

ART

سوپرایزەکەی مارڤێڵ و گەڕانەوەی کاپتن ئەمریکا

ART