zagros news agency

داهاتی “Longlegs” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی سینەمایی “Longlegs” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12ـی تەمموزی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، داهاتی 104 ملیۆن دۆلار و 270 هەزار دۆلارە.

داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 74 ملیۆن و 37 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهان 30 ملیۆن و 232 هەزار دۆلارە.

نیکۆڵاس کەیج رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت و یەکەم پێشاندانی لە فێستیڤاڵی فیلمی لۆس ئەنجلس بوو لە ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای 10 ساڵ فیلمی “Interstellar” نمایش دەکرێتەوە

ART

شۆفێرێک داوای 10 ملیۆن دۆلار لە پۆست مالۆن دەکات

ART

یەکەم وێنەی رۆبەرت پاتینسۆن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان بڵاوکرایەوە

ART