تەیلەر سویفت، هونەرمەندی ئەمریکی، سامانی گەیشتە 1.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی و وەک دووەم دەوڵەمەنترین هونەرمەند و یەکەم هونەرمەندی ئافرەت لە جیهاندا ناسێندرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی داهاتی ئەو گۆرانیبێژە، بەهۆی گەشتە هونەرییەکەیەتی لە ئاستی جیهاندا و زنجیرە کۆنسێرتێکی لەخۆگرتبوو.
پێشتر ریانا، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە ریزبەندی یەکەمی دەوڵەمەنترین هونەرمەندی ئافرەت لە جیهاندا هاتبوو، زۆری سامانەکەی بۆ سەرکەوتنی براندە تایبەتەکەی لە بواری جلوبەرگدا دەگەڕێتەوە و سامانی 1.4 ملیار دۆلارە.
تەیلەر سویفت، ئێستا لە دوای جەی زەی، راپەری ئەمریکی و هاوژینی بیۆنسێ دێت کە سامانەکەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە.

هەواڵی داهاتوو