ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

“Poor Things” فیلمێکی ئەمریکییە و نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بەردەوامە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 104 ملیۆن و 745 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 33 ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 71 ملیۆن و 204 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 21 خولەکە و پێشتر خەڵاتی شێڕی زێڕینی لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەشی نوێی “The Lion King” بڵاوکرایەوە

ART