zagros news agency

پەرلەمانی کوردستان سبەی کۆدەبێتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، کە بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان تەواكاری بەرنامەی كاری پێشووى كۆ ببێتەوە كە بە كراوەیی هێڵراوەتەوە، هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە.

سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دانیشتنی سبەی پەرلەمانی كوردستان تەواكاری بەرنامەی كاری پێشووى دانیشتنە، ئەو دانیشتە تەواوكاری كۆبوونەوەی پێشووە كە بە كراوەیی هێڵراوەتەوە.

هەروەها سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێمە هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە، ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر پەرلەمانتار و لایەنەكان لە دانیشتنەكە ئامادە دەبن بۆ تەواوكردنی رێژەی یاسایی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە لە دووی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەم بەڕێوەچوو، دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵرایەوە، هەرچەندە شازدە پەرلەمانتار بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان خۆیان هەڵبژارد.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگەی شێوەكاریی خێرخوازیی نێودەوڵەتی بۆ 56 هونەرمەند كرایەوە

ART

لە دهۆک فێستیڤاڵی سەما بەڕێوەچوو

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART