zagros news agency

فیلمی “سوپەرمان” ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت

فیلمی نوێی “سوپەرمان” (Superman) لە دەرهێنانی دەرهێنەری جیهانی جەیمس گەن، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و لەوەتەی لە ١١ی تەمموزی ڕابردووەوە نمایش دەکرێت، کۆی داهاتەکەی گەیشتووەتە ٦١٦ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار دۆلار. 

داهاتی ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای (Warner Bros)، بەسەر ٣٥٤ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و ٢٦٢ ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا دابەش بووە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پاڵەوانێک دەکات بە ناوی (دەیڤد کۆرنسوێت) کە تووشی ململانێی ناوەکی و دەرەکی دەبێتەوە، ئەمەش لەلایەن دوژمنە سەرسەختەکەیەوە (لێکس لوسەر) دەقۆزرێتەوە. پاڵەوانەکە ناچار دەبێت پشت بە (لویس لەین) و سەگەکەی (کریپتۆ) ببەستێت بۆ گۆڕینی دۆخەکە.

برایان سودفیڵد نووسیویەتی: “سوپەرمان بە ڕۆحێکی گاڵتەئامێز و شێوازێکی تایبەتەوە دەدرەوشێتەوە، فیلمێکی بوێرە و ڕێز لە مێژووی کارەکتەرەکە دەگرێت”.

هەروەها براندۆن دەیڤس ستایشی نواندنی دەیڤد کۆرنسوێتی کردووە و بە “وەشانێکی ناوازەی سوپەرمان” وەسفی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمێك بۆ كتێبی “داهێنان و پەنجەرەیەك بۆ روانین” بەڕێوەچوو

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART