zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەکات

 

ڕۆژی شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا  باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و

هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درا.

May be an image of one or more people and text

May be an image of dais, the Oval Office and text

May be an image of the Oval Office and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یەكەم فێستیڤاڵی شیعری ئافرەتان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ART

ئایا خواردنی برۆکلی بۆ منداڵان تەندروستە

lana

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بە لێدانی یەکلاکەرەوە ئینتەری کردە دەرەوە

یاسین