zagros news agency

زەیدی دوو تیم بۆ نووسینی کارنامەی حکومەت و هەڵبژاردنی کابینەی وەزاری پێکدەهێنێت

ئەبو میساق مەساری، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دوو تیمی پێکهێناوە؛ یەکەمیان بۆ نووسینی کارنامەی حکومەت و دووەمیان بۆ هەڵبژاردنی کابینەی وەزاری. جەختیشی کردەوە کە زەیدی ئەم هەنگاوەی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ لای هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ڕاگەیاندووە.

مەساری بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “ڕاسپاردنی زەیدی لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، ڕاسپاردنێکی جدی و فەرمییە، و سەردانەکانی ئەمڕۆی بۆ لای سەرکردەکانی چوارچێوەکە دووپاتی دەکەنەوە کە جدییە لە خێراکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا”.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە کە میکانیزمی دابەشکردنی وەزارەتەکان بەپێی سیستەمی خاڵبەندی دەبێت؛ بە جۆرێک بۆ وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان نابێت لە ١٠ کورسی کەمتر بێت، و بۆ وەزارەتە سیادییەکانیش پێویستی بە زیاتر لە ١٥ کورسی پەرلەمانی دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کێشی (خاڵەکانی) دەستە سەربەخۆکان دوای تەواوکردنی کابینەی وەزاری دیاری دەکرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە سەرکردە سیاسی و حزبییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ئەنجام دەدەن، بۆ تاوتوێکردنی ڕێڕەوی پێکهێنانی کابینەی وەزاری نوێ.


هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیسپانیایه‌، جێبه‌جێكردنی هێڵی ئاسنین ده‌ستپێده‌كات

سەڵاح

پارێزگارێ دهوكێ چه‌ندین پڕۆژێن خزمه‌تگۆزاری ب كوژمێ پتر ژ 9 ملیار دیناران ڕه‌وانه‌ی قۆناغا ب جهـئینانێ كرن

سەڵاح

ماڵی ئەستێرەکان؛ لەژێر هەڕەشەی تەقە و دزیدا

ART