لە ڕووداوێکی ترسناکدا لە نمایشی ئاسمانی ئەمریکا، دوو فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “EA-18G”ی دەریایی ئەمریکا لە کاتی نمایشێکی ئاسمانی بە یەکتر کەوتن.
ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەکشەممە، لە دووەمین و دواڕۆژی فێستیڤاڵی “Gunfighter Skies” لە ویلایەتی ئایداهۆ ڕوویدا.
بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسان، هەموو ئەندامانی ناو دوو فڕۆکەکان پێش تەقینەوە و کەوتنە خوارەوە بە سەرکەوتوویی خۆیان فڕێداوە و ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
دوو فڕۆکەکە لە کاتی ئەنجامدانی شەپۆلێکی هەوایی بە یەکدا چوون و دواتر خێرا بەرەو زەوی کەوتن. هێزە فریاکەوتنەکان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە.

