zagros news agency

ئیسماعیل بەقایی : خەریکی میکانزمێکی نوێین بۆ تێپەربوون لە گەرووی هورمز

لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ماوەی دواییدا و ئاماژەی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، بە گەڕانەوەی ڕەنگەکانی شەڕ، ئێران دووبارە جەختی کردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ واشنگتن بە ناوبژیوانی پاکستان بەردەوامن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: «لەگەڵ ئەوەی واشنگتن پێشنیاری ئێمەی ڕەتکردەوە، بەڵام لە ڕێگەی ناوبژیوانی پاکستانییەوە کۆمەڵێک تێبینی و هەڵوێستی ئەمریکی‌مان وەرگرتووە.»

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە داواکارییەکانی تاران لە دانوستاندنەکاندا بریتین لە ئازادکردنی پارە و سامانی ئێرانی بەستراو لە دەرەوە و هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکانی ڕۆژئاوا.

لە کاتێکدا کە هێشتا هاتووچۆی دەریایی لە تەنگاوی هورمزەوە لە کۆتایی شوباتی ڕابردووەوە نزیکەی وەستاندنە، بەقایی ڕایگەیاند کە ئێران لەگەڵ عومان پەیوەندییەکان بەردەوام دەکات بۆ دانانی میکانیزمێکی نوێی تێپەڕبوون لەم ڕێگایە ستراتیژییەدا.

ئەو ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆکان لەگەڵ عومان دەربارەی دانانی ڕێکارێکی نوێ بۆ هورمز بەردەوامن و پسپۆڕانی هەردوو وڵاتیش کۆبوونەتەوە بۆ دانانی میکانیزمێکی تایبەت بۆ تەنگاوەکە.

لە هەمان کاتدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووبارە جەختی کردەوە کە «ئەمریکا و ئیسرائیل هەڕەشەی سەرەکیی ناوچەکەن»، بەڵام وتیشی ئێران هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی نییە.

پێشتر چەندین بەرپرسی ئێرانی ئاماژەیان دابوو کە تاران سوورە لەسەر دانانی میکانیزمێکی ڕێکخراو بۆ تێپەڕبوون لە تەنگاوی هورموز بە هاوکاری هێزەکانی ئێران.

پێشنیاری دواهەمی ئێران، کە لەلایەن واشنگتنەوە ڕەتکرایەوە، داوای هەڵگرتنی هەموو سزا و گەمارۆکانی سەر تاران و هەروەها ئازادکردنی پارە و سامانی ئێرانی بەستراو لە دەرەوەی وڵات دەکرد.

ئەو پێشنیارە هەروەها داننان بە مافی ئێران بۆ دەوڵەمەندکردنی یۆرانیۆمی تێدا بوو، بەبێ گوێدان بە بابەتی ڕاگرتنی دەوڵەمەندکردن بۆ چەند ساڵێک؛ بابەتێک کە دیارە لەلایەن تارانەوە نەرمییەک لەسەر نیشان دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی : تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو ڕوداوەی شاری کەرکوک

یاسین

عێراق.. سزای لەسێدارەدان بۆ شەش کەس دەرکرا

یاسین

ئیلۆن ماسک هۆشداری دەدات دەربارەی نێتفلێکس

یاسین