zagros news agency

لە ئەڵمانیا پێنج کەس کوژران

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی حوزەیران، بەهۆی تەقەکردن لە ناوەندێکی فریاگوزاری و چاودێریی گەنجان لە شاری «ئشتاده» (Stade) لە ویلایەتی نیدەرزاکسنی ڕۆژاوای ئەڵمانیا، پێنج کەس کوژران.
پۆلیس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتسئاپ ڕایگەیاند چەندین کەسی دیکەیش لەم ڕووداوەدا بریندار بوون. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو گومانلێکراو دەستگیر کراون یەکێکیان تەقەکەرەکەیە.
وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەم ڕووداوە هێشتا ڕوون نییە. بەرپرسانی پۆلیس ڕایانگەیاند: «لێکۆڵینەوە لەبارەی پاڵنەرەکان و چۆنیەتیی وردی ڕووداوەکە بەردەوامە.» پۆلیس جەختی کردەوە لە ئێستادا هیچ مەترسییەک ڕووبەڕووی هاووڵاتییان نابێتەوە.
پۆلیس بە پشتبەستن بە دەستکەوتە سەرەتایییەکانی لێکۆڵینەوە، ئەم ڕووداوەی وەک “تاوانێکی کوشتن لە ناوەندێکی فریاگوزاریی گەنجان” وەسف کرد. بەپێی بارودۆخی ئێستای دۆسیەکە، پێنج کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون، بەڵام هێشتا ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی بریندارەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە تۆمەتباران لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕاوەدوونانی خێرای پۆلیسدا دەستگیر کران و گومانلێکراوی سەرەکیی تەقەکردنەکەیشیان لەنێودایە. هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەم کەسانە بڵاو نەکراوەتەوە.
پێشتر پۆلیس ڕایگەیاندبوو “ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی پۆلیس” لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئشتاده بەردەوامە. لە خەڵک داوا کرابوو ناوچەکە چۆڵ بکەن و بە هیچ شێوەیەک لەو دەوروبەرەدا ئامادە نەبن.
ئشتاده شارێکە لە باکووری ویلایەتی نیدەرزاکسنی ئەڵمانیا، لە نزیک هامبوورگ و ڕووباری ئەلبە هەڵکەوتووە و نزیکەی ٥٠ هەزار کەس دانیشتووی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ دامه‌زراندنی نوێ بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، یه‌ك كوردیشی تێدا نییه‌

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

لێکۆڵەرێکی سیاسیی: سوودانی چەکدانانی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەستووەتەوە

سەڵاح