zagros news agency

ڕووبیۆ ئامادەیی بۆ بینینی وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیا نیشان دا

مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند بۆ بینینی هاوتا چینی و ڕووسییەکەی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی “ئا‌سیان” لە فلیپین ئامادەیە. ئەم سەردانەی ڕووبیۆ لە کاتێکدایە، واشنتن هەوڵ دەدات بەرەنگاری هەژموونی فەراوانی چین لە ناوچەکەدا ببێتەوە. ڕووبیۆ لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ وانگ یی و سێرگی لاڤرۆڤ گوتی، ئامادەی بینینیانین، بەڵام ناوەڕۆکی بابەتە هەستیارەکان ئاشکرا ناکات. ئەم گەشتە هاوکاتی ئەو فشارە ئابوورییانەیە، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمزدا ڕوویان لە وڵاتانی ئاسیا کردووە. بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، نزیکەی ٨٠٪ی ئەو سووتەمەنییەی بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت، بۆ وڵاتانی ئاسیا دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترامپ پشتگیری لە بردنی هێزی پسپۆڕی کار بۆ ئەمریکا دەکات

یاسین

فریدریک مێرتس: ئەڵمانیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نانێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

یاسین