zagros news agency

گروپێکی سەر بە پەیەدە نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریا لە قامیشلوویان سووتاند

سەرلەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ١٤ی ئایار، نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریا لە گەڕەکی خۆر ئاوای قامیشلوو لە خۆر ئاوای کوردستان ئاگری تێبەردرا.
“نافیع عەبدوڵڵا” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵیت ئەم نووسینگەیە لە لایەن گروپێک بە ناوی “جوانانی شۆڕشگێڕ”ی سەر بە پەیەدەوە ئاگری تێبەردراوە.
نافیع عەبدوڵڵا دەڵێت ئەم گروپە دوای ئەوەی هەندێک کەلوپەلی نێو نووسینگەکەیان دزیوە. دواتر ئاگریان تێبەرداوە و بە تەواوی سووتاندوویانە و دەشڵێت ئەم کارانە ناکەونە نێو خزمەت بە دۆزی کوردی و پێویستە سنوورێکیان بۆ دانبرێت.
لە کاتێکدا ئەمە چەندەمین نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریایە، ئەمریکاش پێشترێ هاتبووە سەر هێڵ و داوای وەستاندنی ئەم هێرشانەی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای هه‌وڵی سه‌رۆكی هه‌رێم ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سلێمانی بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت

سەڵاح

وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى جووت سایدی شەقامی “گەزنە”یان بەسەرکردەوە

یاسین

‎به‌رنامێ ئاڤه‌دانیێ ل سه‌رانسه‌ری پارێزگه‌ها دهوكێ به‌رده‌وامه”‌

گوران