zagros news agency

پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی ئوسترالیا لێکۆڵینەوە لەبارەی فڕۆکەوانێکی فلای‌دوبەی دەکەن

 

بەرپرسانی ئوسترالیا پشتڕاستیان کردەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە بارودۆخی یاریدەدەری فڕۆکەوانێکی عومانی؛ ناوبراو هەفتەی ڕابردوو هەوڵی دابوو کۆنترۆڵی فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فلای‌دوبەی بەرەو ئیسرائیل بگرێتە دەست.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالیادا هاتووە، «تیمی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ڤیکتۆریا»، پێکهاتوو لە پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالیا، پۆلیسی ڤیکتۆریا و ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ئوسترالیا، سەرقاڵی «لێکۆڵینەوەن لە پەیوەندییەکانی ئەم پیاوە بە ئوسترالیاوە».

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە زانیاریی زیاتر لە کاتی گونجاودا دەخرێتە ڕوو.

بەرپرسانی ئوسترالیا بە فەرمی ناسنامەی ئەم یاریدەدەرەی فڕۆکەوانیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام چەندین میدیا، وەک ڕۆیتەرز، سی‌ئێن‌ئێن و نیویۆرک تایمز، ناوی ناوبراویان بە «هومام ئەلحەمامی» بڵاو کردووەتەوە.

کەناڵی ئەی‌بی‌سی ئوسترالیا لە زاری سەرچاوەکانی نزیک لە ڕووداوەکەوە بڵاوی کردەوە ساڵی ٢٠١٤ ڤیزەی خوێندنی ئوسترالیا بۆ ئەم کەسە دەرکراوە و ناوبراو لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ لە ئوسترالیا خوێندوویەتی و پاشان ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە.

بە گوێرەی کەناڵی ناوبراو، ڤیزەکەی ساڵی ٢٠١٩ هەڵوەشێنراوەتەوە، چونکە لە هیچ خولێکی خوێندندا ناوی تۆمار نەکردبوو و لەبەر ئەمەش شایستەیی وەرگرتنی ڤیزەی خوێندنی لەدەست دابوو.

تیمی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لێکۆڵینەوە لەوە دەکات ئایا ئەم کەسە لە کاتی مانەوەیدا لە ئوسترالیا تووشی توندڕەوی بووە یان نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی دەستیان بەسەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی عێراقدا گرتووە

سەڵاح

تیروپشکی جامی کەنداوی 27 ڕاکێشرا و عێراق کەوتە کۆمەڵەیەکی بەهێزەوە

سەڵاح

عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی هاوردەکاری توتنی تورکیە

سەڵاح