zagros news agency

حوسییەکان هێرشی مووشەکیان کردە سەر فڕۆکەخانەی عەدەن

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی عەدەن ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بە دوو مووشەک لەلایەن گرووپی حوسییەکانەوە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن لە باشووری یەمەن، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکە نەکەوتووەتەوە. ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە کەناراوەکانی دەریای سوور و ناوچەکانی دەوروبەری گەرووی بابولمەندەب لەنێوان هێزەکانی حکوومەتی یەمەن بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی بەڕێبەرایەتیی عەرەبستانی سعوودی و هێزەکانی حوسیدا چڕ بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی بەڕێبەرایەتیی سعوودییە ڕایگەیاند کە دوو مووشەکی بالیستیکی لە باشووری ئەو وڵاتە و باکووری شاری ڕیاز تێکشکاندووە. لە بەرامبەردا، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ڕایگەیاند بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدیان لە ڕیاز و بە مووشەکی بالیستیک و درۆن فڕۆکەخانەکانی ئەبها و خەمیس مشەیتیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا گەشتە ئاسمانییەکان پەکخراون.
سەریع هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا چەند بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچەکانی جیزان و عەسیر کردووەتە ئامانج و زیانی گیانییان لێ کەوتووەتەوە. تا ئێستا عەرەبستانی سعوودی وەڵامی ئەم بانگەشانەی گرووپی حوسییەکانی نەداوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ڤیدیۆ… تێكدانی به‌شێك لەو كێڵگە کشتوکاڵیانەی بەرهەمەکانیان بەئاوی پیس ئاو دەدن

سەڵاح

سەرەڕای بڕیاری دادگا، سەپاندنی باجی ئەمریکا لە 24ـی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

سەڵاح