zagros news agency

پەرلەمانتارێکی دیکە لە هاوپەیمانییەکەی سوودانی کشایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، پەرلەمانتار عەلی ئەنهیر سەرای، کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان”ـی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕاگەیاند و دووپاتیکردەوە کە وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە کارکردن.
عەلی سەرای لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: “بە هۆی ئازادی بیرکردنەوە و کاری سیاسی و گرنگیدان بە بەرژەوەندی گشتی، کشانەوەی خۆم لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕادەگەیەنم و وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ کاردەکەم و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نیم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی ئێستادا سەرنجی لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەبێت، دوور لە کەشوهەوای گرژی سیاسی و کاریگەرییەکانی کێبڕکێی سیاسی.
ئەم پێشهاتە دوای زنجیرەیەک کشانەوە دێت لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، دیارترینیان کشانەوەی فراکسیۆنی ‘عەقد ئەلوەتەنی’ بوو، کە سەر بە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و بزووتنەوەی سۆمەرییەکان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی کار بوو.
پێشتریش پەرلەمانتار عەمار یوسف کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانییەکە ڕاگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

فۆڵکسواگن ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بەرهەمهێنانی ساڵانەی کەم دەکاتەوە

ART

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ تێکشکا

یاسین

هێرشی سەر گروپە چەکدارەکان لە سووریا ١٥ کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح