zagros news agency

رۆیتەرز : ئێران شێوازی رێگریکردن لە کەشتیەکان لە گەرووی هورمز دەگۆرێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، دوو بەرپرسی باڵای ئێرانی ئاشکرایانکردووە کە ئێران شێوازی هێرشەکانی لەسەر ئەو کەشتییانەی لەتەنگەیهۆرمزدا تێدەپەڕن گۆڕیوە، بەڵام وردەکارییەکانیستراتیژییە نوێیەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

یەکێک لەو بەرپرسانە وتوویەتی، تاران نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش ئێستادەستی بە بەکارهێنانی شێوازە هێرشکردنییە جیاوازەکان کردووە،بۆئەو کەشتییانەی بە پێشێلکاریی سنووردارکردنەکانی ئێرانتۆمەتبار دەکرێن. بە گوتەی ئەو، ئەم گۆڕانکارییە بووەتە هۆیزیادبوونیهێرشەکان بۆ سەر ئەو کەشتییانە.

بەپێی قسەکانی هەردوو بەرپرسی ئێرانییەکە، ستراتیژییە نوێیەکەگۆڕانکاری لە جۆر و چڕیی هێرشەکاندا لەخۆدەگرێت و یەکێکلەئامانجەکانی، کاریگەری دانانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیناوەڕاستی ماوەی کۆنگرەی ئەمریکا کە لە مانگی نۆڤەمبەردابەڕێوەدەچن.

یەکێک لە بەرپرسەکان لەبارەی ئامانجی ئەم ستراتیژییەوەوتوویەتی: «ئامانج ئەوەیە هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیبۆدابەزاندنی نرخە جیهانییەکانی نەوت پووچەڵ بکەینەوە».

هەروەها هەردوو بەرپرسەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بڕیاریبەکارهێنانی ستراتیژییە نوێیەکە لە بەرزترین ئاستی ڕێبەرایەتییئێرانەوەدراوە و لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی سیستەمی حوکمڕانییوڵاتدا بە تەواوی هاوئاهەنگ کراوە.

«یارییەکی شەترەنجە»

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسی دووەمی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە تارانڕێگە نادات دۆناڵد ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکانی نۆڤەمبەرنرخەکانینەوت دابەزێنێت.

ئەو بەرپرسە وتوویەتی: «کاتێک وا دەزانن کە خەریکە دەگەنەئەو خاڵەی نرخەکان دادەبەزن، ئێمە دووبارە لەو خاڵەدووریاندەخەینەوە… ئەمە یارییەکی شەترەنجە».

هەروەها هۆشداری داوە کە: «کەشتییەکانی لەم جۆرە لە هیچشوێنێکدا سەلامەت نابن، تەنانەت لە دەرەوەی تەنگەیهۆرمزیش».

ئەمریکا: ئێران شێوازیچاودێریکردنی ئامانجەکانی گۆڕیوە

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا، کە بە مەرجینەهێشتنەوەی ناوەکەی قسەی کردووە، پشتڕاستی کردووەتەوەکەئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتی شێوازی کارکردنی گۆڕیوە.

بەپێی قسەکانی ئەو بەرپرسە، سوپای پاسدارانی شۆڕشیئیسلامی دەستی کردووە بە بەکارهێنانی چاودێرانی بێچەکلەسەر بەلەمەبچووکەکان، بۆ چاودێریکردنی ئامانجەئەگەرییەکان؛ لەوانەش کەشتییەکانی دەریایی ئەمریکا. ئەمەشدوای ئەوەی ڕادارەکانی ئێرانبەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە تاڕادەیەکی زۆر لەناوبراون.

بەرپرسە ئەمریکییەکە هەروەها ئاشکرای کردووە کە هێزەئەمریکییەکان لە ڕووداوێکدا کە هەفتەی ڕابردوو ڕوویداوە وپێشتر ئاشکرانەکرابوو، چاودێرانی ئێرانییان لەسەر کەشتییەکیباڵابەر بینیوە کە زانیارییان دەربارەی ئامانجەکان بۆ سوپایپاسداران دەنارد.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە، هێزە ئەمریکییەکان ڕووبەڕووی ئەوکەشتییە بوونەتەوە، داوایان لە کەسانی ناوەکەی کردووە کەکەشتییەکەبەجێبهێڵن و دواتر کەشتییەکەیان لەناوبردووە. ئەوڕووداوەش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژنامەی( کۆرێلێ دێلا سێرا)ی ئیتاڵی: ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە

دڵشاد

بوومەلەرزەیەك گەرمیانی هەژاند

سەڵاح

تەسنیم: ئەمریکا دۆمەینی دۆت کۆمی ئاژانسەکەمانی داخست

یاسین