zagros news agency

مەجلیسی ئێران لە تاووتوێکردنی بەربژێرانی کابینەی پزیشکیان بەردەوامە

کۆبوونەوەی کراوەی مەجلیسی ئێران بۆ تاوتوێی بەرنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی ئەم وڵاتە و شیاویەتیی وەزیرە پێشنیارکراوەکان لە ڕۆژی شەممەوە تا ئێستا بەردەوامە.

مەسعوود پزیشکیان لە دواین کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی مەجلیس ڕایگەیاندووە، بۆ پێشنیارکردنی بەربژێری هەموو وەزارەتەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات ڕاوێژی کردووە و دەیهەوێت حکوومەتی تەبایی نیشتمانی پێک بهێنێت.
سەرۆککۆماری ئێران داوای لە ئەندامانی مەجلیس کردووە، ئەوانیش لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانیدا دەنگی متمانە بە کابینەکەی و وەزیرە پێشنیارکراوەکانی بدەن و دەڵێت ئەمانە پەسندکراوی بەرپرسانی باڵای وڵاتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەچوو

یاسین

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

یاسین