zagros news agency

جارێکی دیکە هەزاران ئامێری پەیوەندی حیزبوڵڵا لە لوبنان تەقێندرانەوە

بە گوێرەی زانیارییان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئەیلوول چەندین قەیقنەوەی نوێ لە لوبنان ڕوویانداوە و تەقینەوەکانی ئەمجارە جیاواز و بەهێزترن و بوونەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 100 کەس برینداربوونە و سێ کەسیش کوژراون.
لایەنە ئەمنییەکان ئاماژە بەوەدەدەن، هەردوو جۆری ئامێرەکە بە نزیکەیی لە هەمان کاتدا و پێنج مانگ لەمەوبەر بە دەستی حیزبوڵڵا گەیشتوون.
وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، تەقینەوەکان وادەکەن شەڕی ناوچەکە فراوانتر بێت.
ڕۆژێک لەمەوبەر هەزاران ئامێری ” پەیجەر” لە دەست ئەندامانی حزبوڵڵای لوبناندا تەقینەوە لانیکەم ١٣ کوژراو و نزیکەی ٣هەزار برینداری لێکەوتەوە.
پەیجەر ئامرێکە بەر لە دەرکەوتنی مۆبایل بۆ پەیوەندیگرتن بۆ مەبەستی سەربازی کەڵکی لێوەردەگیرا و لەم دواییانەدا حزبوڵلا بۆ سەپاندنی بواری ئەمنی بەسەر ئەم ڕیکخراوەدا دوور لە تۆڕی تەلەفۆنی مۆبایل بۆ پەیوەندیگرتن کەڵکی لێ وەردەگرت

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

له‌ به‌غدا چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر ماڵێک و خاوەنەکەی دەکوژێت

یاسین

رۆیتەرز: بەهۆی هەژموونی ئێرانەوە، ئەمەریکا هەڕەشەی بڕینی پارەی نەوت لە عێراق دەکات

سەڵاح