zagros news agency

وەزیری دارایی ئیسرائیل: ترەمپ پشتمان بگرێت کەرتی ڕۆژئاوا دەخەینە سەر ئیسرائیل

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر ترەمپ پشتیوانییان بکات ساڵی 2025 کەرتی رۆژئاوا دەخەنە سەر ئیسرائیل.
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل داوا دەکات بۆ لکاندنی کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە خۆ ئامادە بکەن.
وزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت، 2025 ساڵی سەروەریی کەرتی رۆژئاوایە و ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمەریکا هاوکاربێت، ساڵی داهاتوو کەرتی رۆژئاوا دەخرێتە سەر ئیسرائیل.
سمۆتریچ ئاماژەی بە ئەمەش کرد، دۆناڵد ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا هەردەم پابەندبووە و ئازایانە بڕیاریداوە، دڵنیایە لەم هەنگاوەشدا پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

لە تورکیا پێنج ئافرەتی سەر بە دەم پارتی دەستبه‌سەر کران

یاسین