zagros news agency

حزبوڵڵا داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات باکووری وڵاتەکەیان چۆڵبکەن

حزبوڵڵای لوبنانی داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد دووربکەونەوە لەو ناوچانەی کە سەربازەکانیان لە باکووری ئیسرائیل کۆبوونەتەوە.
حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل ماڵی دانیشتووانی بەشێک لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی باکووری فەڵەستینی، وەک ناوەندی کۆکردنەوەی ئەفسەر و سەربازەکانی بەکار دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەش دا، ئیسرائیل بنکە سەربازییەکانیان بۆ دەستدرێژی سەر لوبنان بەکاردەهێنن، کە دەکەوێتە ناو گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارە گەورەکانی وەک حەیفا، تەبریا، عەکا و شارەکانی تردا، کە ئەم ماڵ و بنکە سەربازییانە ئامانجی مووشەکەکانی مقاوەمەی ئیسلامین، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان لەو کۆمەڵگە سەربازییانە دوور بکەونەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەست پێ کرد.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەیینی، 27ـ9-2024 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆمبارانی کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا کرد، کە لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵلا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حزبوڵلا کوژران.
هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە، 3ـ10-2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئیسرائیل، حەسەن قەسیری، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی فیلات لە ناوچەی “مەززە”ـی دیمەشق کوشت، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی بۆ سووریا.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق… بەندکراو دەتوانێ سزای زیندانییەکەی سەری بۆهەر ڕۆژێک بە 10 هەزار دینار بکڕێتەوە

سەڵاح

بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ئێران

یاسین

یەکەم کەشتی ئەمریکی بەرەو غەززە به‌ڕێكه‌وت

سەڵاح