zagros news agency

ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی سێ‌شەممە ٢٩ی ئۆکتۆبەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە به هۆی ئێعدام کرانی “جەمشید شرمەهد” هاووڵاتیی ئێرانی – ئەڵمانی لە ئێران، باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە: باڵێوۆزی ئەم وڵاتە لە تاران لای وزیری دەرەوەی ئێران ئێعدام کردنی “شارمەهد”ی شەرمەزار کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێشتر ئێعدام‌کردنی ئەم هاووڵاتییە ئێرانی- ئەڵمانیەی شەرمەزار کردبوو و ڕایگەیاندبوو هاویشتنی هەنگاوی زیاتر بۆ بەرپەرچدنەوەی ئەم ڕووداوە لای خۆیانەوە بە پارێزراوە دەزانن.
دەستەڵاتی دادەوەیی ئێران دەڵێت رۆژێک پێشتر جەمشید شارمه‌هد بە تۆمەتی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

سەڵاح

تێر شتیگن و فلیک بەدوای چارەسەرێک دەگەڕێن

یاسین

مه‌سرور بارزانی: به‌هۆی خۆسه‌پێنیی گرووپه‌ چه‌كــداره‌ نایاساییه‌كان،‌ خوشك وبرا ئێزدیه‌كانمان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانیان

سەڵاح