zagros news agency

ئەردۆغان: ناوچەکە لەبەرانبەر وەرچەرخانێکی خێرا دایە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، بەشار ئەسەد بووە هۆی کوژرانی نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی و وێرانبوونی زۆربەی پارێزگاکان و 12 ملیۆن هاووڵاتیش دەربەدەر بوون.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: دوای 61 ساڵ حوکمی بەعسی دیکتاتۆر کە لەرێگەی خوێن، ستەم، فشار و زۆرداریی خۆی ڕاگرتبوو، بە تەواوی لەناوچوو.
ئەردۆغان گوتی: رژێمی پێشووی سووریا تەواوی بانگەوازەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا ڕەت کردەوە.
“ناوچەکەمان لە خاڵی وەرچەرخان دایە و ڕووداوی گرنگ روودەدەن، لە سووریای دراوسیمان شەڕی بەردەوامی 13 ساڵەی ڕابردوو رۆژی دووشەممە چووە ڕەهەندێکی دیکەوە. حەلەب، حەما، حەمس و لە کۆتاییشدا شام کەوتە دەست خاوەنە رەسەنەکانییانەوە و دوای 61 ساڵ حوکمی بەعسی دیکتاتۆر کە لە رێگەی خوێن، ستەم، فشار و زۆرداریی لەسەر پێ بوو، بە تەواوی لەنێوچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێل دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین

لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح