zagros news agency

ئەندامێکی سوپای پاسداران: ئەو هێزانەی لە سوریا ڕامانهێناون چالاک دەبنەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ١٣٠ هەزار هاووڵاتیی سووریایی لە چوارچێوەی بەرەی مقاومەدا ڕاهێناوە کە زۆرینەیان شیعە و عەلەوین و ئێستا ئەو هێزانە ئامادەن مقاومەی سووریا چالاک بکەنەوە.
“ئەحمەد بەخشایشی ئەردستانی” دەشڵێت، عەلەوییەکان کە گەورەترین پێکهاتەی ئایینیی سووریان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا هەڵناکەن و کوردیش داوای هەرێمی فیدڕاڵی دەکەن، ئەمانەش دەری دەخەن هێشتا هۆکاری شەڕی ناوخۆ لە سووریا زۆرن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەگەری هەیە گرژی و شەڕی ناوخۆی سووریا بەم زووانە کۆتایی نەیات و بەدووری دەزانێت لە سووریا حکوومەتێکی دیموکراتیک پێک بێت، چونکە ئەوانەی ئێستا حوکمی سووریا دەکەن باوەڕیان بە دیموکراسیی ڕۆژئاوایی نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بڕیارەکانی سوودانی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەڵاح

گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بردیەوە و فەرەنساش دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین