zagros news agency

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بڕیارەکانی سوودانی هەڵدەوەشێنێتەوە

 

ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری کوتلەی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەوپێیەی دەبێتە سەرۆکی حکومەتی داهاتوو، هەموو ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە لەم دواییانەدا لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەر بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی دەرکراون.

هیلالی بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “ئەو بڕیارانەی لەلایەن حکومەت و سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووەوە دەرکراون، بە نایاسایی و بێ شەرعییەتی دەستووری دادەنرێن.”

هیلالی گوتی: “بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە ٢١٣ی ساڵی ٢٠٢٥، دەقەکەی ئاماژە بە کۆتاییهاتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران و گۆڕینی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ (حکومەتی کاربەڕێکەر) دەکات، کە دەسەڵاتەکانی سنووردارە تەنیا بۆ راپەڕاندنی کاروباری رۆژانە.”

هیلالی ئاماژەی بەوەش کرد: “مالیکی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتووی عێراق و لە یەکەمین کۆبوونەوەیدا بڕیارێک دەردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو بڕیارانەی لە سەردەمی حکومەتی کاربەڕێکەردا دەرکراون، لەوانە بڕیاری باج و پێناسی گومرگییە نادروستەکان، جگە لە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتەکان، ناردن بۆ خوێندن (ئیبتعاس) و گواستنەوەی فەرمانبەران.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژێ ستراتیژی یێ دیزاینكرن و جۆتسایدكرنا 26کم ڕێكا ئێتیت – باعه‌درێ

سەڵاح

به‌ ڤیدیۆ… بۆ یه‌كه‌مجار وردترین وێنەی ڕووی خۆر لە مێژوودا بڵاوکرایەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: دەستمان بە چاکسازیی هەمەلایەنە کردووە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان دەبێت

یاسین