ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی سووری سەردانی تورکیا دەکات

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە لە حکومەتی کاتی‌ی سووریا لە هەژماری خۆی لە ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوی کردووەتەوە، سبەینێ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووهەم، شاندێکی سووری سەردانی کۆماری تورکیا دەکات.
سووریا و کۆماری تورکیا، لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا پێوەندییان تێک‌چووبوو.
شەیبانی ئەم پۆستەی خۆی بە زمانی عەرەبی و تورکی نووسیوە.
بە پێی میدیای تورکیا، شاندی سووری لەگەڵ وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری “مورهەف ئەبوو قەسرا” و سەرۆکی هەواڵگریی سووریا ئەنەس خەتابیش لەخۆ دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین