عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵـمەتی دژی ماددەی هۆشبەر و بازرگانی پێکردنیەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو هەزار و 365 گومانلێکراو دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی یەرلیکایا، لەم هەڵمەتانەدا دەست بەسەر یەک تۆن و 444 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دوو ملیۆن و 376 دانە حەبی هۆشبەر گیراوە.
وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەڵمەتانە لە 76 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوونە و جەخت لە بەردەوامبوونیان دەکاتەوە.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو