zagros news agency

ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی یورۆفایتەر بە تورکیای ڕاگرت

حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی جۆری یورۆفایتەری بە تورکیا ڕاگرت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سزادانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی “هاندلسبلات”ی ئەڵمانی، حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەسەڵات ڕادەستی حکومەتی نوێ دەکات، بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی ئەو فڕۆکانەی داوە.
حکومەتی ئەڵمانیا سزادان و ئەگەری دوورخستنەوەی ئیمامئۆغڵو لە پۆستەکەی وەک “هێرشکردنە سەر دیموکراسی لە تورکیا” و هەوڵێک بۆ “لەنێوبردنی نەیاران”ی دەسەڵات لە قەڵەم دەدات.
شایەنی باسە، تورکیا دوای ئەوەی ئەمریکا لە کڕینی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ و ئێف-١٦، ڕێگەی لێ‌گرت، بڕیاری دابوو بۆ کڕینی فڕۆکەی یورۆفایتەر ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ واشنتن و جێگرتنەوەی بە چین یان ڕووسیا له ئارادایه

سەڵاح

توركیا… هەشت کەس به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستگیركران

سەڵاح

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا

یاسین