zagros news agency

پلانی ڕووسیا بۆ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی لە ڤێتنام

بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ڤێتنام و ڕووسیا، ئەم دوو وڵاتە بەنیازن بە خێرایی وتووێژ دەربارەی دروستکردنی وێستگەی ناوکی لە ڤێتنام بکەن و گرێبەستگەلێک لەم بوارەدا واژۆ بکەن.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، دوای سەردانی تۆ لام، سەرۆکی دەوڵەتی ڤێتنام بۆ مۆسکۆ، بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە: «دروستکردنی ئەم دامەزراوانە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و بە ڕەچاوکردنی وردی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی ناوکی و پاراستن لە تیشکدانەوە ئەنجام دەدرێت و یارمەتیی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەدات.»
ڤێتنام بەم هەنگاوە، دەست بە بەرنامەی پەرەپێدانی وێستگە ناوکییەکانی خۆی دەکاتەوە. ئەم بەرنامەیە دوای کارەساتی ناوکیی فۆکۆشیما لە ژاپۆن ڕاگیرابوو. ئامانج لەم بەرنامەیە دابینکردنی وزەی پێویستە بۆ ئابووریی بەخێرایی گەشەکردووی ئەم وڵاتە.
یەکەمین وێستگە ناوکییەکان بە توانستی گشتیی تا ٦.٤ گێگاوات، بڕیارە لە نێوان ساڵانی ٢٠٣٠ بۆ ٢٠٣٥ بە تۆڕی کارەباوە ببەسترێنەوە.
هاوکات حکوومەتی ڤێتنام سەرەتاکانی ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو وتووێژ لەگەڵ هاوبەشە دەرەکییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ناوکییەکان دەست پێ دەکات. لەنێو ئەم وڵاتانەدا جگە لە ڕووسیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەرەنساش و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاش هەن.
ڤێتنام و ڕووسیا هەروەها ڕێککەوتوون هاریکاری لە بواری نەوت و گازدا بەهێز بکەن، بەتایبەتی لە بواری ناردنی نەوتی خاو و گازی سروشتیی شلکراوە لە لایەن ڕووسیاوە.
سەرەڕای ئەمە، بڕیارە کۆسپەکانی بەردەم وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی وزەی هەردوو وڵات لە خاکی یەکدیدا لاببرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلینکن : کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ سوودانی ئەنجامدا

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات

یاسین

‎نەوزاد قادر : پێویستە پرۆژەێكی گرنگ بۆ ئەشكەوتی شانەدەر ئامادە بكرێت

گوران