zagros news agency

شاندی دەم پارتی سەردانی دەوڵەت باخچەلی کرد

شاندێکی دەم پارتی پێکهاتوو لە توڵای هاتیمئۆغڵولاری، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی، سێزای تەمەلی، گوڵتاسن کڵچ و ئەندامانی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان سەردانی مەهەپەیان کرد و لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە دەم پارتی ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە بە ئەرێنی بەڕێوەچووە و راگەیەندراوی گشتگیری دەردەکەن لە بارەی کۆبوونەوەکە.
میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوانەکانی قۆناغی دوای هەڵوەشانەوە و چەک دانانی پەکەکە کراوە. هاوکات بانگەوازی باخچەلی بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک سەبارەت بە بەرەپێشچوونی پرۆسەکەش لە بابەتەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی هەموارکردنەوەی ڕێساکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی سزاکان ئاڵوگۆڕ کراوە. ئاماژە بەوە کراوە لەگەڵ پەسەندکردنی ئەم هەموارە زۆرێک لە زیندانییانی سیاسی نەخۆش ئازاد دەکرێن.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا ڕوویداوە سیاسەتی تورکیا بەرەو گۆڕانکارییەکی گەورە دەچێت. گفتوگۆکانی نێوان دەم پارتی و حکومەت دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێلینگهام سووکایەتی بە ناوبژیوانی یاری دێربی دەکات

یاسین

لە چەند قەزایەکی شرناخ قەدەغەکردنی ١٥ ڕۆژە ڕاگەیەندرا

سەڵاح

سەڵاح