zagros news agency

دوای ڕاوەستانی شەڕ زیاتر لە ٤٦٠٠ بیانی لە ڕێگەی تورکمانستانەوە ئێرانیان جێ هێشتووە

وەزارەتی دەرەوەی تورکمانستان ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، زیاتر لە ٤٦٠٠ هاووڵاتیی بیانی لە ڕێگەی خاکی وڵاتەکەیەوە ئێرانیان بەجێ هێشتووە.
ڕەشید مورادۆڤ، وەزیری دەرەوەی تورکمانستان، لە لێدوانێکیدا گوتی: “چوار هەزار و ٦٤٠ هاووڵاتیی ٥٠ وڵاتی جیاوازی جیهان توانیویانە لە ڕێگەی سنووری تورکمانستانەوە ئێران جێ بهێڵن.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی ئێران بەجێ هێشتووە هاووڵاتیی وڵاتانی کیشوەرەکانی ئاسیا، ئەورووپا، ئەفریقا و ئەمریکا بوون.
شایەنی باسە، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، سێناتۆری ئەمریکایی، مارکۆ ڕوبیۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا تورکمانستانییەکەیدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ڕێگە خۆش بکرێت بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکاییانەی لە ئێران نیشتەجێن تا لە ڕێگەی تورکمانستانەوە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

یاسین

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی كۆماری قوبرس دەکات

یاسین