سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی بە گفتوگۆ ئەرێنییەکانی دەبێتە بناغەی بەهێزکردنی دیموکراسی و باوەڕی وایە پرۆسەکە دەگاتە ئەنجام.
نوومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی، لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوودا دەست بە کارەکانی دەکات.
کورتوڵموش لە لێدوانێکیدا گوتی: «پەنجا ساڵ لە مێژووی سەد ساڵەی کۆمارەکەمان بە خەبات بەرانبەر بە تیرۆر تێپەڕیوە. بڕیاری لەناوبردن دراوە و ڕێکخراوەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە. دوای هەڵوەشاندنەوە، کەشێکی ئاوا دروست دەکەین کە جارێکی دیکە توندوتیژی لەسەر ئەم خاکە نەمێنێتەوە.»
ناوبراو زیادی کرد: «پرۆسەکە پێویستی بە مشتومڕی درێژخایەن نییە، بەڵکو پێویستی بە نزیکبوونەوەی ئەرێنی و بڕیاردانە. ئەم کۆمیسیۆنە دەبێتە بناغەی بەهێزبوونی دیموکراسیی تورکیا. بیر و بۆچوونی جیاواز گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و بڕیاری لە بەرژەوەندیی گەلدا دەدرێت. باوەڕمان وایە دوای ئەم پرۆسەیە، تورکیا بە تەواوی لە توندوتیژی ڕزگاری دەبێت و وەک گەل هەموومان بۆ ئەمە کار دەکەین.»
هەواڵی داهاتوو

